ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لیڤەرکۆزن بە ئەستێرەیەکی یانەکەی وتووە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە نەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەرکۆزن راستەوخۆ بە ئەستێرەیەکی یانەکەی وتووە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە نەکات لەباری بڕیاردانی جێهێشتی یانەکەیان.

لیڤەرکۆزن وەرزێکی ناوازەی بەڕێکرد کاتێ توانی دەست بەسەر سەرجەم نازناوە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیادا بگرێ وەرزی رابردوو. بەوەش چاوی یانە گەورەکانی ئەوروپا کەوتە سەر زۆر یاریزانی دەرکەوتووی تیمەکەی چابی ئالۆنسۆ. لەنێویاندا جۆناسان تا و فلۆریان ڤیرتز.

لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ سکای ئەڵمانیا، فێرناندۆ کارۆی سەرۆکی جێبەجێکاری وەرزشی راشکاوانە ئاشکاریکرد کە داوایەکی ئاراستەی بەرگریکارەکە ئەڵمانیەکە کردووە، وتی

ئەوە قسە هەڵناگرێ کە ئێمە نامانەوێ رکابەرەکانی خولەکەمان بە یاریزانە ئاستبەرزەکانی خۆمان بەهێزتر بکەین. هەر بەو بۆنەیەوە، من ئەوەم راستەوخۆ بە جۆناسان تا وتووە. پێم وت تێدەگەم کە دەتەوێ بڕۆیت، بەڵام پەسەند لای من هەر یانەیەکی دیکەیە جگە لە یانەی ئەڵمانی.

خواستەکانی باڤارییەکان تەنها لە جۆناساندا نەوەستاوە، بەڵکو هاوکات چاویان لە فلۆریان ڤیرتزی یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەریشە و دەیانەوێ بە ئاسانی دەستی لێهەڵنەگرن لە بەرژەوەندی یانەکانی پاریس، ریاڵ مەدرید و مان سیتی.

لەو بارەیەوە بەرپرسەکە وتی

نەشمانتوانی بەڵێنی ئەوە لە ڤیرتز وەربگرین، چونکە لە تۆپی پێدا بەڵێن بوونی نییە. حەزمان دەکرد تا هەتایە لەگەڵماندا بمایەتەوە.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە دوێنێ میدیاکان بڵاویانکردەوە کە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ گواستنەوەی فلۆریان.

کارۆ وتی، لە ماوەی رابردوودا روودانی ئەوە نزیکبوو ئەگەر ڤیرتز بڕۆشتایە، دەبووە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی یانەکانی ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button