ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چارەنووسی جەمال موسیالا بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا یەکلایی دەبێتەوە

"گرێبەستەکەشی یەکلایی دەبێتەوە"

Yariga App

یاریگا –

جەمال موسیالا هەموو هەوڵێک بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی بارسێلۆنا دەدات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلەیتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە جەمال موسیالا بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات و بە چڕی هەوڵ بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگا و بەشداریکردن لە یارییەکە دەدات.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەهۆی ئازاری جوومگەی رانی بەرامبەر شتوتگارت لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی بۆندسلیگا بەشداری نەکرد. بەڵام بەهەر نرخێک بێت نایەوێت یارییەکەی بارسا لەدەست بدات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، بایرن میونشن زۆر گەشبینە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی موسیالا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن. پێشبینی دەکرێت بەمزووانە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2029 یاخود 2030 نوێبکەنەوە.

چواڕشەممەی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری بایرن میونشن دەکات.

هەردوو یانە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ یارییەکیان بردووەتەوە و یارییەکیان دۆڕاندووە، ئەنجامی یارییەکە بۆ هەردوو تیپ وەک یەک گرنگە و هیچ کامیان نایەنەوێت لە سێیەم یاریی تامی دووەم شکست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button