ئینگلتەرا

کڵۆپ هۆکاری نەبوونی یاریزانی فەڕەنسیی لە لیڤەرپووڵدا ئاشکرا دەکات

یاریگا- ماوەی چەند ساڵێکە لە پێکهاتەی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزیدا، لە دوای مامادۆ ساکۆوە  2013-2017 یاریزانی فەڕەنسیی نابینرێت و یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەریش هۆکارەکەی دەخاتە ڕوو.

لە چاوپێکەوتنیێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی “Canal Football Club” ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لێزانانە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە سەبارەت بە نەبوونی فەڕەنسیی لە پێکهاتەکەیدا، گوتی: “ئێمە دەمانەوێت یاریزانی فەڕەنسییمان هەبێت، بەڵام نرخی هەندێک لە یاریزانەکانیان زۆر زۆرە بۆ ئێمە.”

لیڤەرپووڵ ساڵی 2019ی بە بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان کۆتایی پێ هێنا و لە خولی ئینگلیزیش بە یارییەک کەمتر، پێشەنگی گرتووە بە جیاوازیی 10 خاڵ لەگەڵ لیستەر سیتی دووەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button