یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاری لوتكەی هەفتەی هەشتەمدا لیڤەرپوولی پێشەنگ و چێڵسی شەشەم ریزبەندی رووبەرووی یەك دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لە یارییەكەی ئەمڕۆ دوو راهێنەری نوێی هەردوو یانە رووبەڕووی یەك دەبنەوە، ئارنە سڵۆت رووبەرووی ئێنزۆ مارێسكا دەبێتەوە.
یارییەكەی ئەمڕۆ رووبەرووبوونەوەیەكی بەهێز دەبێت، بە جۆرێك لیڤەرپوول لە شەش یاری رابردوودا نەدۆڕاوە و چێڵسیش لە حەوت یاریدا.
رێدز لە كۆی حەوت یاری لە شەش یاری بەرامبەر یانەكانی ئیپسویچ تاون، برێنتفۆرد، مانچێستەر یونایتد، بۆرنمس، وۆڵڤز و كریستاڵ پاڵاس براوە بوون و بەرامبەر نۆتینگهام یەكسان بوون.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی یەكەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵی دووەمەوەیە.
چێڵسیش لە كۆی حەوت یاری رابردوو لە چوار یاری براوە بووە و لە دوو یاریدا یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن و هارڤی ئیلیەت بەشداری یارییەكەی بەرامبەر چێڵسی دەكات.
چێڵسی تواناكانی ریس جەیمسی بۆ گەڕاوەتەوە و بە بێ كۆكۆرییا و فۆفانا بەرامبەر رێدز یاری دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
كێلهێر
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز
جۆتا
پێکهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، تۆسن، كۆلوێل، ڤیێگا
ئێنزۆ، كایسێدۆ
مادویكی، پاڵمەر، سانچۆ
جاكسن