ئیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ بوو بە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی ریاڵ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان و ئەم جارە بوو بە خاوەنی ریکۆردێکی ناوازە لە مێژووی ریاڵ مەدرید.

لە هەفتەی 10ی خولی ئیسپانیدا ریاڵ بوو بە میوانی سێڵتاڤیگۆ، لەو یارییەی تێیدا مۆدریچ کە لە گێمی دووەم کارلۆ ئەنچیلۆتی بەشداریپێکرد، توانی بە ئەسیستێکی نایاب بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی بردنەوە دروست بکات و ئەنجامەکە بکەن بە 1-2.

مۆدریچ لەو یاریەدا هەر بەو ئەسیستە بیرناخرێتەوە لە یادگەی هاندەرانی مێرەنگی، بەڵکوو بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی شاهانەکاندا بەشداری لە یارییە فەرمییەکاندا کردبێ.

لوکا بە هاتنە ناوەوەی لە خولەکی 63y گێمی دووەم لە تەمەنی 39 ساڵ و 40 رۆژیدا, پێش پوشکاشی ئەفسانەی هەنگاری یانەکەی دایەوە.

ئەفسانە زیندووە کرواتیەکە ماوەی 12 وەرزە درێسی شاهانەکان دەپۆشێت. لەم وەرزەش ئەگەرچی بژاردەی سەرەکی ئەنچیلۆتی نییە، بەڵام لە 12 یاریدا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ خاوەنی 3 ئەسیستە.

یاری داهاتووی ریاڵ لە چامپیۆنزلیگە بەرامبەر دۆرتمۆند و پاشان یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکەیە بەرامبەر بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button