عێراقکوردستان

خشتەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیەنرا

Yariga App

یاریگا –

جارێکی تر خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و کاتی سەرجەم یارییەکانی گەڕی چوارەم دیاریکرا.

زیاتر لە 15 رۆژ خولی ئەستێرەکانی عێراق بە هۆی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 وەستاو دوای کۆتایی هاتنی یاریی هەڵبژاردەکانیش بە هۆی بەشداریکردنی شورتە و قوە جەوییه و دهۆک لە پاڵەوانێتیە دەرەکیەکان وادەی دەسپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دواخرایەوە.

پێنج شەممە ( 24ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) بە یاریی نێوان حدود و شوڕتە لەگەڵ هەولێر و قاسم گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت، بۆ رۆژی دواتر نەورۆز لە یاریگای سلێمانی میوانداری نەجەف دەکات و لە یارییەکی بە هێزیشدا لە بەغدا زەوڕا و زاخۆ رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، شەممە ( 26ـی ئۆکتۆبەر 2024 ) دهۆک کاتژمێر 5 : 15 ـی ئێوارە لە یاریگای خۆی بەرامبەر کارەبا یاریی دەکات.

بە 7 خاڵ و دوای تێپەڕبوونی سێ گەڕ هەولێر لە ریزبەندی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و شوڕتە و زەوڕا بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button