ئیتاڵیا

دژێکۆ : دوورخستنەوەی من لەلایەن ئینتەر لەپێناو لوکاکو بڕیارێکی سەیر بوو

Yariga App

ئێدین دژێکۆ دەڵێت تا ئێستا تێناگات لەوەی بۆچی ئینتەرمیلان گرێبەستیان بۆ تازە نەکردەوە لە کاتێکدا یاریزانێکی گرنگی تیمەکە بوو، وە مووچەیەکی کەمی هەبوو.

دژێکۆ لە وەرزی 2022 بۆ 2023 لە 52 یاری ئینتەرمیلان بەشداری کرد و لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر مان سیتی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، کەچی دوای کۆتایی وەرز بەڕێکرا و بڕیار وابوو لوکاکو بهێڵنەوە.

دژێکۆ ئەمڕۆ بۆ گازیتا وتی

پێم وایە، بڕیارەکە بڕیارێکی کارگێڕی و هەروەها هی راهێنەریش بوو. بۆ من بڕیارێکی سەیر بوو چونکە دەکرا یاریزانێکی گرنگی وەرزی پێشوو بهێڵیتەوە بە بێ ئەوەی پارەیەکی زۆر بدەیت و خاوەنی چوار هێرشبەر بیت لە تیمەکەدا. زۆر لام سەیربوو کە ئەو بڕیارەیان دا، بەڵام رێزم هەیە بۆ بڕیارەکەیان و هەموویان باش بوون لەگەڵم”.

دژێکۆ دواتر روویکردە فینارباهچەی تورکی و دوو ساڵە لەو یانەیە یاری دەکات. تەمەنیشی گەیشتووەتە 38 ساڵ و رەنگە کۆتا یانەی ئەو یاریزانە بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button