ئیتاڵیا

فەرمی: ڤاران لە کۆمۆ پۆستێکی گەورەی وەرگرت

Yariga App

رافایل ڤاران ئەمڕۆ بەفەرمی بووە ئەندامی بۆردی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی.

بڕیار وابوو ڤاران وەک یاریزان لەم وەرزەدا یاری بۆ کۆمۆ بکات، بەڵام بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی دا لە یاریکردن بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی ئەو یاریزانە. ئەمڕۆش بەفەرمی کۆمۆ رایگەیاند ڤاران لە کۆمۆ دەمێنێتەوە و دەبێتە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی یانەکە.

کۆمۆ لەلایەن سیسک فابریگاسەوە راهێنەرایەتی دەکرێت و لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە ”

ڤاران کە لەم دواییەدا وازی لە یاریکردن هێنا، ئەزموون و توانەیەکی سەرکردایەتی کاریگەر دەهێنێت بۆ ڕۆڵەکەی لە دەرەوەی یاریکردن دا. ڤاران لە کارە تازەکەی هاوکاری  ئۆسیان رۆبێرتس و جولیێت بۆلۆن دەبێت کە سەرۆکی بەشی گەشەسەندنی یاریزانان و پڕۆگرامی پەروەردەیی تیمی لاوانی یانەکەن. ئەمەش بەمەبەستی پشتیوانیکردنی زیاتری هەوڵەکان بۆ گەشەسەندنی یاریزانە لاوەکان”.

 

کۆمۆ لەم وەرزەدا لە کۆی 7 یاری خاوەنی 8 خاڵە و لە پلەی 14هەمینی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button