عێراقگرنگترین

دەستەیەکی ناوبژیوانی قەتەڕی یاریی دهۆک و ئەهلی سەنعا بەڕێوە دەبەن

Yariga App

یاریگا –

دەستەیەکی ناوبژیوانی قەتەڕی یاریی دهۆک و ئەهلی سەنعا بەڕێوە دەبەن، کە رۆژی سێشەممە لە یەکەم یاریی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو رووبەڕوو دەبنەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو لیستی ناوبژیوانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی بڵاوکردووەتەوە، محەمەد شەمەری ناوبژیوانی قەتەڕی لەگەڵ دەستەیەک ناوبژیوانی قەتەڕی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو یارییە راسپێردراون، کە رۆژی سێشەممە دهۆک و ئەهلی سەنعا کاتژمێر 20:00 لە یاریگای دهۆک بەیەک دەگەن.

هەریەکە لە جومعە بورشید (یاریدەدەری یەکەم)، مساعد سانی (یاریدەدەری دووەم)، عەبدولهادی روێلی (ناوبژیوانی چوارەم)، عەبدولڕەحمان جاسم (ناوبژیوانی ڤار) و فەیسەڵ عید شەمەری (یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤار) هاوشانی ناوبژیوانە قەتەڕییەکە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکەی دهۆک راسپێردراون.

محەمەد ئەحمەد شەمەری (34 ساڵ) لەوەتەی ساڵی 2019 بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و ئەم وەرزە جگە لە یارییەکانی ناوخۆی خول و جامی قەتەڕی، یارییەکی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 بەڕێوەبردووە،

بابەتی زیاتر

Back to top button