ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری تۆتنهام V وێستهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دوای دوو هەفتە دابڕان لە یاری یانەكان دووبارە یاری خولە بەهێزەكانی ئەوروپا گەڕایەوە و لە یەكەم یاری رۆژدا تۆتنهام میوانداری وێستهام دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بە ئاستێكی خراپدا تێدەپەڕن بە جۆرێک كە لە پلەكانی ناوەڕاستی ریزبەندی دێن.

تۆتنهام لە حەوت یاری رابردوویان لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە سێ یاری بەرامبەر یانەكانی ئێڤەرتن ، برێنتفۆرد و مانچێستەر یونایتد براوە بوون و بەرامبەر نیوكاسڵ ، ئارسیناڵ و برایتن دۆڕاوە و لەگەڵ لێستەر یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا وێستهام لە حەوت یاری رابردوودا تەنیا لە دوو یاری براوە بووە لە سێ یاری دۆڕاوە و دوو یاری دیكەش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی تەنیا هەشت خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چاوەڕوان دەكرێت هیۆنگ مین سۆن بتوانێت بەشداری یارییەكە بكات  و ریچارلیسن دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان گەڕاوەتەوە راهێنانەكانی سپێرز و ئۆدۆبێرت ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

لۆپێتێگی هیچ یاریزانێكی پێكان نییە و تەنیا لە ماوەی پشووە نێودەوڵەتیەكاندا نیكلاس فولكروگ لە مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان بوو ناتوانێت بەشداری یارییەكەی بەرامبەر تۆتنهام بكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یودۆگی

كۆلۆسێڤسكی، بێنتانكور ، مادیسن

جۆنسن، سۆلانكێ، سۆن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وێستهام

ئاریۆلا

وان بیساكا، تۆدیبۆ، كیڵمان، ئێمێرسن

رۆدریگێز، سۆچیك

بۆوین، پاكوێتا، قودوس

ئانتۆنیۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button