جیهانگرنگترین

پێشنیازی جێرارد پیکێ بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی یارییەکان

Yariga App

یاریگا –

زۆربوونی ژمارەی یارییەکان و چڕی خشتەی یارییەکان بووەتە بابەتی گەرمی نێو شەقامی وەرزشی، بەجۆرێک لە هەموو ئاستەکانەوە قسەی لەبارەوە دەکرێت بە خودی یاریزانە پیشەگەرەکانیشەوە.

لەنوێترین هەڵوێستدا، جێرارد پیکێ ئەفسانەی هێڵی بەرگری ئیسپانیا و بارسێلۆنا پێشنیازی خستووەتەڕوو بۆ چۆنیەتی چارەسەکردنی چڕوپڕی خشتەکان.

پیکێ لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە, سێ پێشنیازی بنچینەی کردووە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە و وتی

  • کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکانی خولی وڵاتان لە 20 یانەوە بۆ تەنها 16 یانە
  • هەڵوەشاندنەوەی نەیشنزلیگ
  • هەڵوەشاندنەوەی شێوازە نوێیەکەی جامی جیهانی یانەکان کە فراوانترە لە جاران

ناوبراو لە رای خۆی لەو بارەیەوە راشکاوانەتر وت و ئاشکرایکرد کە

لەوە تێدەگەم کە ئەوان دەیانەوێ داهاتی زیاتریان دەستکەوێت، بەڵام منیش لەبەر خاتری تۆپی پێ بۆچوونم وایە کە زۆر باشترە ئەگەر یارییەکان کەمتر هەبێ، بەڵام ئەزموونی زیاتر و تایبەتتری تێدابێ. ئەوە ئاسانتریش دەبێ بۆ دڵخۆشکردنی هاندەران.

بۆ زانین، لەنێو یاریزاناندا لێرە و لەوێ دەنگی ناڕەزایەتی هەیە بەوەی رەنگە بایکۆتی یارییەکان بکرێ ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button