ئه‌مریکاگرنگترین

ئەمڕۆ مارکا خەڵاتێکی مێژوویی بە مێسی دەبەخشێت

"باشترینی هەموو سەردەمەکان"

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی خەڵاتێکی مێژوویی بە لیۆنێل مێسی دەبەخشێت.

لیۆنێل مێسی لە کاروانی وەرزشیدا سەرجەم نازناوەکانی بەدەستهێناوە، لە 2022 توانی لە قەتەر خەونە گەورەکەی بەدەی بهێنێت و ئەستێرەی سێیەمی بۆسەر درێسی تانگۆ زیادکرد و بووە پاڵەوانی مۆندیال.

ئەمڕۆ 17ـی ئۆکتۆبەر کاتژمێر 17:00 بەکاتی هەولێر رۆژنامە ئیسپانییەکە لە یاریگای چەیس و لە مەیامەی خەڵاتی رێزلێنانی تایبەت دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی.

رۆژنامەکە لە ژێر ناونیشانی ” گەورەترین، باشترینی باشترینەكان و ژمارە یەكی ژمارە یەكەكان” خەڵاتی رێزلێنان لە مەیامی دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی، كە توانیویەتی لە كاروانی وەرزشیدا بە 46 نازناو زۆرترین نازناو بەدەستبهێنێت.

لیۆ لە كاروانی وەرزشیدا 910 یاری لەگەڵ یانەكانی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و ئینتەر مەیامی كردووە و توانیویەتی 740 گۆڵ بكات و 356 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 189 یاری كردووە و توانیویەتی 112 گۆڵ بكات و 57 گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button