ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد چاودێری لیرۆی سانێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد چاودێری لیرۆی سانێی ئەستێرەی بایرن میونشن دەکات.

تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد بەوردی چاودێری دۆخی لیرۆی سانێی ئەڵمانی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی دراوسێی دەکات.

هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

لەسەر داوای ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانەکە، شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر سانێ بەرەو ریزەکانیان بگوازنەوە. بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستاوە بە وردی چاودێری لیوری دەکەن.

سانێ لە هاوینی 2020 بەبڕی 49 ملیۆن یۆرۆ لە بلوو موونەوە پەیوەندی بە یانە باڤارییەکە کرد، بەڵام لە میونشن نەبووەتە یاریزانێکی دڵخواز و ئاستی راستەقینەی خۆی بەتەواوی پێشکەش نەکردووە.

لیرۆی بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 179 یاریی کردووە و لە 99 گۆڵ بەشداربووە، 49 گۆڵی کردووە و 50 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button