ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی ریال مەدرید كێشه‌ لەنێوان ئەنچیلۆتی و کوڕەکەی دروست ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر یاریزانی ریال مەدرید ناکۆکی لە نێوان کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر و داڤیدی كوڕی و  یاریدەدەری دروست کردووە.

رادیۆی مارکا بڵاویکردووته‌وه‌، دەیڤد ئەنچیلۆتی پێی وایە گولەر شایەنی ئەوەیە وەک یاریزانی سەرەکی لە ریاڵ مەدرید یاری بکات، لەکاتێکدا کارلۆی باوکی له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ نیه‌، وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی پشتی پێنابه‌ستێت.

باسی ئه‌وه‌شیكردووه‌، ئەم گفتوگۆیە لەنێو ستافی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید له‌سه‌ر گوله‌ر له‌ نێوان كارلۆ و كوڕه‌كه‌ی چه‌ند جارێك دووباره‌ بووته‌وه‌، بەتایبەتی گولەر لەو دوو یاری وەک یاریزانی سەرەکی یاریكرد،به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا.

كارلۆ ئانچێلۆتی پێی وایه‌ گوله‌ر له‌رووی به‌رگرییه‌وه‌ باش نیه‌ و ناتوانێت یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی بدات و پێشتریش یاریزانه‌كه‌ی ئاگاداركردووته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ مه‌شقه‌كان لایه‌نی به‌رگری به‌هێزبكات، ده‌یڤدیش پێی وایه‌ ده‌كرێت لایه‌نی به‌رگری یاریزانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه‌ پڕبكرێته‌وه‌ و گوله‌ر زیاتر بۆ پێشه‌وه‌ یاریی بكات.

یاریزانەكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا لەم وەرزەدا 10 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید كردووه‌ تەنها 291 خولەک یاریكردووه‌، تا ئێستا هیچ گۆڵێکی ئه‌سیستێكی نه‌بووه‌.

گولەر لە هاوینی 2023 لە یانەی فه‌نێرباچێ تورکی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد ولە یەکەم وەرزی لەگەڵ تیپەکەدا تووشی پێکانێکی قورس بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button