ئینگلتەرا

راهێنەرێکی پۆرتوگالی شوێنی گواردیۆلا دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەرانی مانچێستەر سیتی دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ پێپ گواردیۆلا، ئێستاش روبێن ئامۆریم وەک ئەگەری جێگرەوەی ئەو راهێنەرە باس دەکرێت.

گواردیۆلا لە ساڵی 2016ەوە لەسەر کورسی یەدەگی مانچێستەر سیتییە و توانیویەتی ئەم تیپە سەرکردایەتی بکات بۆ چەندین پاڵەوانێتی پرێمەرلیگ و ئینگەڵتەرا و یەک پاڵەوانێتی لە چامپیۆنزلیگی بۆ یانەکە بەدەست هێناوە.

گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش روون نییە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات یان نا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەنگۆی زۆر لەسەر ئەگەری جێنشینەکەی کە بڕیارە سەرکردایەتی سیتی بکات لە وەرزی داهاتوودا هەبێت.

ئێستا رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە بەڕێوبەرانی سیتی دەستیان بە گەڕان بە دوای جێگرەوەی گواردیۆلادا کردووە و یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانیشیان ئامۆریمە کە ئێستا راهێنەری سپۆرتینگ لیشبۆنە و چەند یانەیەکی گەورەیتر ئارەزووی گرێبەست کردن لەگەڵیدا دەکەن، لەنێویاندا مانچێستەر یونایتد.

پەیوەندی باشی ئەم راهێنەرە لاوە پورتوگالییە لەگەڵ هوگۆ ڤیانا کە بڕیارە لە هاوینی ساڵی داهاتووەوە وەک بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی سیتی کار بکات، یارمەتی سیتی دەدات بۆ کۆتاییهێنان بەم دانوستانانە. دەگوترێت ڤیانا پێی وایە ئەگەر گواردیۆلا بڕوات ئامۆریم بژاردەیەکی باش دەبێت و یەکێکە لە پشتگیرانی سەرەکی ئەو بۆ سەرکردایەتی سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button