ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد لەپێناوی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بڕیاری دوورخستنەوەی فێرگسنی دا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بڕیاریدا سێر ئەلێکس فێرگسن لە پۆستی یانەکەی دووربخاتەوە بۆ ئەوەی پارەی مووچەکەی بۆ گەنجینەی یانەکە بگەڕێتەوە.

تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، سێرج جیم راتکلیف بەڕێوەبەری وەرزشی و کارگێڕی مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە مووچەی سێر ئەلێکس فێرسگن راهێنەری سکۆتلەندی پێشووی یانەکە ببڕێت کە وەکو باڵیۆزی یانەکە لە جیهان ساڵانە 2.16 ملیۆن پاوەند مووچەی وەردەگرت.

مان یونایتد دەیەوێت خەرجییەکانی کەم بکاتەوە، بۆیە بڕیاریداوە فێرگسن لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و هەفتەی رابردوو راتکیلف بڕیارەکەی بە راهێنەرە سکۆتلەندییەکە راگەیاندووە.

فێرگسن لەوەتەی ساڵی 2013 وەکو باڵیۆزی مانچێستەر یونایتد لە جیهان کار دەکات، کە لە ماوەی ساڵانی 1986 تاوەکو 2013 راهێنەرایەتی یانەکەی دەکرد و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و 13 نازناوی پرێمەرلیگی بۆ شەیتانە سوورەکان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button