ئه‌وروپاگرنگتریننەیشنزلیگ

کومان: لە هەموو روویەکەوە بەرامبەر ئەڵمانیا شکستمان هێنا

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا پێی وایە کە تیپەکەی لە هەموو لایەنەکانێكی تۆپی پێدا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا شکستی هێنا.

له‌ گه‌ری چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می نه‌یشنزلیگ هەڵبژاردەی هۆڵەنده‌ بە ئەنجامی 0-1 بە ئەڵمانیا دۆڕا، ، نەیتوانی سەرکەوتن بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک بەدەستبهێنێت.

کۆمان دوای یارییەکە گوتی،

ئەگەر زۆر بگه‌رێیته‌ دواوە، کێشە بۆ خۆت دروست ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه‌ ریتمی یارییه‌كه‌ له‌ده‌ست بده‌یت و نه‌توانی به‌ئاسانی بگه‌رێیته‌وه‌ كه‌شی یارییه‌كه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌مان كرد.

گوتیشی،

ئێمە لە هەموو روویەکەوە شکستمان هێنا، له‌ هیچ شتێكی تیپه‌كه‌م رازی نه‌بووم، ئەڵمانییەکان باشتر و خێراتر بوون و لە رووی جەستەییشەوە باشتربوون هه‌روه‌ها هەلی گۆڵکردنی زیاتریان دروست کرد.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند،

لە ناوەڕاستی یاریگادا تۆپێکی زۆرمان لەدەستدا، زۆر گەڕاینەوە دواوە، ئەمە پلانی ئێمە نەبوو، شێوازەکەمان لەسەر بنەمای فشار لەسەر لای راستی ئەڵمانیا بوو، بەڵام ئەوە رووینەدا، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خراپ له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ركه‌وین.

بابەتی زیاتر

Back to top button