یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی خێسوس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 14:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی كۆریای باشوور میوانداری هەڵبژاردەی عێراق بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی كیشوەری ئاسیا.
이라크전까지 단 하루! 여러분 준비되셨나요?🔥
✔2026 FIFA 월드컵 아시아 3차 예선
🇰🇷v🇮🇶#이라크 2024.10.15 (화) 20:00
🏟용인미르스타디움 📺 쿠팡플레이, KBS2#대한민국 #축구국가대표팀 #월드컵 #3차예선 pic.twitter.com/kcsdBye5TY— theKFA (@theKFA) October 14, 2024
هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و كۆریا بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەی دووەم دێن.
پێشتر هەردوو هەڵبژاردە 11 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، كۆریای باشوور لە پێنج یاری براوە بووە و عێراق تەنیا یەك یاری و لە پێنج یاریش یەكسان بوون.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق:
جەلال حەسەن
حوسێن عەلی، زەید تەحسین، رێبین سولاقا ، مێرخاس دۆسكی، ئەحمەد یەحیا
ئەمیر عەماری، ئیبراهیم بایش
یوسف ئەمین، ئەیمەن حوسێن ، عەلی جاسم