كاساس ره‌خنه له چیمه‌نی یاریگای كۆریای باشوور ده‌گرێت
یاریگا –
خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسی ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆریای باشوور له پاڵهوتنهكانی مۆندیال كرد.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 02:00 به‌كاتی هه‌ولێر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور و عێراق له یاریگای یۆنگین میرۆ له كۆریا رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.
كاساس گوتی، کۆریای باشوور تیپێكی رێکخراوترە لە عێراق، هەروەها ده‌شزانم له رووی به‌رگریی و هێرشبه‌رییه‌وه یاریزانی بەتوانا و باشتریان هه‌یه، به‌ڵام ئێمە بەهرەمەند و یاریزانی زۆرباشمان هەیە کە رۆڵی باشیان لە یاریگادا هەیە ، بۆیە هەوڵدەدەین بە فشارخستنە سەر یاریزانانی بەرامبەر سودیان لێ وەربگرین.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، تەنها بیر لە بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەکەینەوە بەرامبەر بە بەهێزترین تیپی کۆمەڵەکهمان، بەڵام دواجار ئه‌مه یارییه‌كه له كۆی یارییه‌كانی پاڵاوتن، پێویستە بەردەوام بین، بەبێ گوێدانە ئەنجامەکەی سبەی.
كاساس گوتیشی، بەشێوەیەکی گشتی کۆمەڵەکەمان قورسە، کۆریای باشووریش بەهۆی ئەزموونی لە مۆندیال باشترین چانسی هەیە بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنیت، ململانێ بۆ پله‌ی دووه‌میش لەنێوان عێراق و عومان و ئوردن ده‌بێت.
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه باسی ئه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی كرد كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆریا پێشكه‌شی كردبوو گوتی، ئۆفەرێکم بۆ راهێنەری کۆریای باشوور پێگه‌یشت ئەو دانوستانانەی لەگەڵ فیدراسیۆنی کۆریا ئەنجاممدا تاقیکردنەوەیەکی باش بوو، باسی شێوازی یاریکردنمان کرد.
له كۆتاییدا سەبارەت یاریگای مەشقەکان کاساس گوتی، یاریگایه‌كی باش نەبوو، بەڵام دەبێت مەشق و راهێنان بکەین و بەردەوامین، هەروەها سەبارەت بە یاریگای سەرەکیش، ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆریا بڕیاری یاریکردن لەو یاریگایه بدات، ئێمە هیچمان نییە یاریی ده‌كه‌ین.