ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

مێرخاس دۆسکی پێش یارییەکەی کۆریای باشوور: متمانەمان بەخۆمان هەیە دەگەینە مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

مێرخاس دۆسکی پێش یارییەکەی کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەڵێت ‘متمانەمان بەخۆمان هەیە دەگەینە مۆندیالی 2026′.

مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 دەڵێت :’ئێمە رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی رێکخراو دەبینەوە کە خاوەنی چەند یاریزانێکی بەتوانایە و بەهرەی کەسی نایابیان هەیە، دەزانم کۆریای باشوور دوو یاریزانی نایابی هەیە، یاریزانە ژمارە 10ـیەکەیان لە ماینزی ئەڵمانییە و باڵی راستیشیان لە پاریس سانجێرمانە’.

هەروەها دەشڵێت :’دەمانەوێت لە یارییەکەی سبەی هەرچی لە تواناماندا هەیە پێشکەشی بکەین و پارێزگاریی لە خاوێنی گۆڵەکەمان بکەین، دەمانەوێت بە متمانەوە هەنگاوێکی دیکە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەهاوێژین’.

سبەی سێشەممە کاتژمێر 14:00 لە کۆمەڵەی دووەم عێراق دەبێتە میوانی کۆریای باشوور، کە هەردوو هەڵبژاردەکە خاوەنی 7 خاڵن و سەرووی کۆمەڵەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button