عێراقمۆندیالی 2026

راهێنه‌ری كۆریای باشوور: یارییه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر شه‌ش خاڵه‌

Yariga App

یاریگا –

هۆنگ میونگ راهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دانی بەوه‌دانا كه‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال قورسه‌ .

میونگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە گوتی، عێراق تیپێکی بەهێزە و یارییەکە قورس دەبێت و دەبێت بە شێوازێک یاریی بكه‌ین بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، چونکە یارییەکە له‌سه‌ر  6 خاڵە .

ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکەی عێراق لە یارییەکەی ئوردن وعومان جیاواز دەبێت، ئێمەش ئامادەین بۆ یارییه‌كه‌، تیپەکە لە یاریی پێشوودا توانایەکی باشی نیشاندا و هەوڵدەدەین ئاستی یاریزانەکان بەرەوپێش ببەین، بەو پێیەی جوڵەی یاریزانەکان زۆر باش بوو.

باسی له‌وه‌شكرد، یاریزانەکانمان بە گشتی لە دۆخێکی باشدان و ئەزموونیان هەیە لە چەندین یاری گەورە و هەوڵدەدەین بەردەوام بین لە بردنەوەکان، بارودۆخی ئێستامان له‌ لایه‌نی دەرونی و جەستەییەوه‌ نایابە، کلیلی سەرکەوتنیشمان گۆڵی یەکەمە بەرامبەر عێراق.

له‌باره‌ی ئەیمەن حسێن راهێنه‌ره‌كه‌ی كۆریا گوتی، ئه‌یمه‌ن كاتێك تۆپ وه‌رده‌گرێت مەترسی گەورە دروست ده‌كات، بەڵام ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەكانی لەبەردەم گۆڵەکەمان .

له‌ كۆتاییدا گوتی، بڕیارم لەسەر پێكهاته‌كه‌مان نه‌داوه‌ بەتایبەتی کە ناچارین لەسەر ھەموو هێڵەکان یاری بکەین بەتایبەت هێڵی پێشەوە کە بەدەست نەبوونی 4 یاریزانی گرنگەوە دەناڵێنێت، بەڵام دوای تەواوبوونی مەشقەکانی ئەمڕۆ بریاری كۆتایی ده‌ده‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button