ئینگلتەراگرنگترین

ئەگەر باجیۆ ببێتە یاریدەدەری گواردیۆلا دەبێتە راهێنەری ئیتاڵیا و هێشتا لەبارەی ئینگلتەرا بڕیاری نەداوە

گواردیۆلا: نامەوێت لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بارسێلۆنا ببینەوە

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنی لە بەرنامەی بەناوبانگی  Che Tempo, Che Faـی ئیتاڵی لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جیاواز قسەی نوێ دەکات و باسی داهاتووی کاری راهێنەرایەتیشی دەکات.

لەبارەی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، گواردیۆلا دەڵێت :’لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، لەوانەیەلەمەدا بێڕێزی بەرامبەر پێلێ و مارادۆنا بکەم، بەڵام کەسم بیر ناکەوێتەوە هاوشێوەی مێسی بێت’.

گواردیۆلا لەبارەی رۆبێرتۆ باجیۆ ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا کە بەشداریی بەرنامەکەی کرد، دەڵێت :’باجیۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، کەسایەتییەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە، بڕوا ناکەم لە ئیتاڵیا کەس هەبێت رقی لێی بێتەوە، ئەگەر من لەکاتی قسەکردنم گریام بمبوورن’.

هەروەها دەشڵێت :’کاتێک لەبارەی باجیۆوە قسە دەکەم هەستیار و پڕسۆز دەبم، من لە کۆتایی کاروانی وەرزشییدا ناسیم، گەرچی ئەوکات لەکۆتایی کاروانی وەرزشیدابوو، ئەژنۆیەکانی بێ توانا ببوون، بەڵام هێشتا کاری بڕواپێنەکراوی دەکرد و چێژی دەبەخشی، ئەگەر باجیۆ ببێتە یاریدەدەرم، من رازیم ببمە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا’.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەبارەی داهاتووی کاری راهێنەرایەتی دەڵێت :’راست نییە من هێشتا راهێنەری مانچێستەر سیتیم و نەبوومەتە راهێنەری ئینگلتەرا، تاوەکو ئەم ساتە من لەبارەی داهاتووی خۆم بڕیاری یەکلاکەرەوەم نەداوە، بەڵام ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە، با بەپێش رووداوەکان نەکەوین’.

گواردیۆلا دەشڵێت :’من هەندێکجار هەست بە ماندووێتی دەکەم، بەڵام یاریی تۆپی پێم زۆر خۆش دەوێت، کاتێک لە بارسێلۆنا زۆر بە بەخت بووم، نازانم ژیانی من بەبێ یۆهان کرۆیف چۆن دەبوو، بەڵام ئەو زۆر شتی فێری من کرد، فێری لایەنی مرۆڤایەتی کردم، من بارسێلۆنام زۆر خۆش دەوێت بۆیە نامەوێت لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕوویان ببەمەوە’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button