جیهانگرنگترین

گواردیۆلا باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا خرایەوە بەردەم پرسیارە مشتومڕهەڵگرە لە بارەی رای ناوبراو لەسەر باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

پرسی باشترینی هەموو سەردەمەکان مێژوویەکی قووڵی هەیە و تا پێش سەدەی 21 و گەشتنی هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی و گەشتنیان بە لووتکەی ئاستی خۆیان لە دوو دەیەی رابردوودا، ئەو باسە تەنها لەنێوان پێلێی بەڕازیلی و دیێگۆ مارادۆنای ئەرجەنتینیدا قەتیس مابوو.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی کە خۆی وەک یاریزان سەردەمی مارادۆنا یاریکردووە و وەک راهێنەریش سەرپەرشتی لیۆنێل مێسی کردووە سەروەختی راهێنەرایەتیکردنی لە بارسێلۆنا، ئەم جارەش رای بێ چەندوچوونی خۆی وت لەسەر ئەو پرسە و لیۆی وەک باشترینی مێژوو ناوزەدکرد.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ بەرنەمای تەلەفزیۆنی CHE TEMPO CHE FAی ئیتاڵی، گواردیۆلا وتی

لیۆ مێسی باشترین یاریزانی مێژووە. رەنگە لەمەدا بێڕێزی بکەم بەرامبەر پێلێ و مارادۆنا، بەڵام کەسم بیرناکەوێتەوە هاوشێوەی مێسی بێ، بەو بەردەوامبوونەی کە هەیەتی.

مێسی بێ هاوتایە.

بۆ پاڵپشت لە بۆچوونەکەی، پێپ وتی

من هەموو رۆژێ مێسیم لە راهێنانەکاندا دەبینی. سێ رۆژ جارێکیش یاریردنیم دەبینی بە چ شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو بوو. کاتێ ئاوا لە نزیکەوە دەیبینی، ئەوجا دەزانی ئەو بەڕاستی چیە. خۆشبەختین کە سەرسامی ئەوین. مێسی جوانیەکی ناوازەیە.

بۆ بیرهێنانەوە، گواردیۆلا ماوەی چوار وەرز 2008-2012 راهێنەری بارسا بوو، لەو سەردەمەدا بە سەرکردایەتی مێسی و چاڤی و ئینێستا دەستیان بەسەر سەرجەم نازناوە ناوخۆیی و کیشوەریەکاندا گرتبوو. کە دیارترینیان 3 نازناوی لالیگا و 2 چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button