ئینگلتەرا

لینی یۆرۆ زووتر لەو وادەی چاوەڕوان دەکرا دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماوەی دوور کەوتنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکارە نوییەکەی مانچێستەر یونایتد بۆ یاریگاکان ئاشکرا بوو.

لێنی یۆرۆ لە یارییەکی پێش وەرزدا لە پێی چەپیدا تووشی پێکان بوو. دوای نەشتەرگەرییەکە پێشبینی دەکرا زیاتر لە سێ مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەڵام ئێستا بارودۆخی باشتر بووە و دەتوانێت رابکات.

یەکەم یاری فەرمی لینی یۆرۆی تەمەن 18 ساڵ لەگەڵ درێسی مانچێستەر یونایتد نزیکترە لەوەی پێشبینی دەکرا. ئەو پێشبینییەی کە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە پێش وەرزدا دروستکرابوو، لەناکاو کۆتایی هات کاتێک لە گەشتی هاوینەی شەیتانە سوورەکان بۆ ئەمریکا تووشی پێکانیکی سەخت بوو.

ئەم پێکانەی قاچی چەپی بووە هۆی ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکرێت و پلانەکانی مانچێستەر یونایتدی تا رادەیەک تێکدا. دوای ئەوە بەڕێوبەرانی مانچێستەر بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری گرێبەستیان لەگەڵ دی لیخت واژۆ کرد.

لەو کاتەوە هەمووان لە ئۆڵدترافۆرد هەموو رۆژێک دوعا دەکەن بۆ ئەوەی یۆرۆ بە زووترین کات بگەڕێتەوە. پێشبینی دەکرا بەرگریکارە لاوەکەی فەرەنسا پێویستی بە زیاتر لە سێ مانگ بێت، بەڵام لێنی بە ورەیەکی بەرزەوە راهینان دەکات تا زووتر بگەڕێتەوە یاریگاکان.

پرۆسەی چارەسەر کردنی بە باشی بەڕێوەدەچێت و لێنی خۆی لە سۆشیال میدیادا رۆژانە سەبارەت بو نوێترین بەرەو پێشچوونەکانی هاندەرانی ئاگادار دەکاتەوە. ئێستا دەتوانێت لە هۆڵی وەرزشدا رابکات و هەنگاوی داهاتووی لەبەر کردنی لاپچینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button