ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستی نۆیەر، بایرن بیر له‌ سێ بژارده‌ ده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن سێ بژارده‌ی سەبارەت بە گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی داناوە، ئەمەش به‌هۆی گه‌وره‌یی  تەمەنی مانوێل نۆیەر کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت.

بە گوتەی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی فلۆریان پلێتنبێرگ، یانە باڤارییەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ نۆیەر بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە ، كه‌ ماوه‌ی گرێبەستەکەی نزیكه‌ له‌ ته‌واوبوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بایرن میونشن بیر لەوە دەکاتەوە ئەلێکساندەر نوبێل بگەڕێنێتەوە یانه‌كه‌ی کە تا هاوینی 2026 بە خواستن بۆ شتوتگارت یاری دەکات بۆ ئەوەی شوێنی نۆیەر بگرێتەوە.

یانه‌كه‌ چاودێری دۆخی جۆناس ئۆربیگ گۆڵپارێزی یانەی کۆڵن و بارت فیبرۆگنی گۆڵپارێزی یانەی برایتن ده‌كات، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م دوو گۆڵپارێزه‌ گرێبه‌ست واژۆ بكات.

گۆڵپارێزه‌ تەمەن 38 ساڵیەکە لە ساڵی 2011ەوە یاری بۆ بایرن میونشن دەکات، کە شاڵکەوە په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ كرد.

دوای وازهێنانی له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی وایكرد وایکرد یانەکە بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی رووخسارێکی نوێ بکاتەوە بۆ پاراستنی گۆڵەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button