ئیتاڵیاگرنگتریننەیشنزلیگ

ئیتاڵیا هێرشبەرێکی دوورخستەوە

'پشت ئێشە' هێرشبەری فیۆرێنتینا بێبەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

لۆرێنزۆ لووکا، هێرشبەری یودینێزی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرا.

مۆیس کین، هێرشبەری فیۆرێنتینا بەهۆی هەستکردن بە ئازاری پشت، کەمپی مەشقی ئیتاڵیای جێهێشت.

کین، خاوەنی 17 یاریی نێودەوڵەتییە و بەشداری لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر میلان کرد، کە 2-1 یارییەکەیان بردەوە.

لووکا، 24 ساڵ لە مارس/ئاداری رابردوودا بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرا، بەڵام لە مەشقەکان تووشی پێکانبوو و دوورخرایەوە. تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی نێودەوڵەتی نییە.

هێرشبەری یودینێزی سێ گۆڵی لە کۆی حەوت یاریی ئەم وەرزەی سێریای کردووە.

ئیتاڵیا لە نەیشنزلیگ رووبەڕووی بەلجیکا و ئیسرائیل دەبێتەوە، ئێستا پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button