ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئاندرێس ئینێستا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێس ئینێستا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات وازهێنانی یەكجاریی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ئینێستا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس لە پارچە ڤیدیۆیەكدا وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردنی تۆپی پێ راگەیاند.


ئینیێستا (40 ساڵ) کە بۆ ماوەی 16 ساڵ لە ریزی یانەی بارسێلۆنا یاریی کردووە، هاوینی رابردوو لە ڤیسێل کۆبی ژاپۆنییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئیماراتی ئیماراتییەوە کرد، کە نازناوی یۆرۆی 2008 و 2012 و مۆندیالی 2010ـی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدەستهێنا.

ئینیێستا بە درێسی بارسێلۆنا لە 674 یاری 57 گۆڵ و 135 ئەسیستی کردووە و 37 نازناوی بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بەدەستهێنا.

ناوەڕاستکارە کەتەلۆنییەکە بە درێسی ئیسپانیا لە 131 یاری 14 گۆڵی کردووە کە یەکێک لەو گۆڵانەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2010 بوو، کاتێک لاڕۆخا بە گۆڵێکی بیىەرامبەر لە هۆڵەندای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button