ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ ئاستۆن ڤیلا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئاستۆن ڤیلا گرێبەستی جۆن دوران نوێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی ئاستۆن ڤیلا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی لەگەڵ جۆن دورانی ئەستێرەی یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی یاریزانەکە تاوەکو هاوینی 2030 نوێکراوەتەوە.

دوران لەم وەرزە لەگەڵ یانەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ گۆڵێکی لە بایرن میونشن کرد و دووەم بردنەوەی بۆ یانەکەی لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

بەشێوەیەکی گشتی لەم وەرزە لە سەرجەم بە درێسی ئاستۆن ڤێلا بەشداری 10 یاریی کردووە و 6 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 16.64 لە شیکاگۆ فایەری ئەمریکییەوە پەیوەندی بە ڤیلا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button