ئیسپانیاگرنگترین

ئیدێر میلیتاو بەشداری كلاسیكۆ دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هەڵوێستی بەشداریكردنی ئیدێر میلیتاو لە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات.

میلیتاو لە كۆتا یاری یانەكەی بەرامبەر ڤیاڕیال بە شێوەی یەدەك بەشداریكرد و لە خولەكی 70 هاتە نێو یاریگا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، ئیدێر میلیتاو گەشتی بەڕازیلی كردووە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوتووە كە پێكانی هەیە بەڵام پێكانەكەی مەترسیدار نییە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، میلیتاو بەشداری یارییەكانی پشووە نێودەوڵەتیەكان لە یارییەكانی بەڕازیل ناكات، بەهۆی ئەو پێكانەوە دووبارە دەگەڕێتەوە مەدرید و چارەسەر وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێكانەكەی میلیتاو پێوویستی بە دوو هەفتە چارەسەرە و دواتر بە شێوەی ئاسایی دەگەڕێتەوە یاریكردن.

چاوەڕەوان دەكرێت ئیدێر میلیتاو بە شێوەی ئاسایی بەشداری یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بكات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button