ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیك یاریزانێكی بارسێلۆنا سزا دەدات

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا نهێنی یارینەكردنی جولس كۆندێ لە پێكهاتەی سەرەكی لە یارییەكەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئاشكرا دەكەن.

شەوی رابردوو دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

هەر سێ گۆڵەكەی بارسا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكەكانی 7,22,32 تۆمار كران.

لە یارییەكەدا جولس كۆندێ لە پێكهاتەی سەرەكی بارسێلۆنادا نەبوو، دوای ئەوەی لە سەرجەم یارییەكانی دیكە بە شێوەی سەرەكی بەشداری دەكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، كۆندێ بەهۆی پشوو پێدانەوە لە پێكهاتەی سەرەكی بارسا دوورنەخرابوویەوە، بەڵكو هانزی فلیك دوای دواكەوتنی لە وتاری پێش دەستپێكردنی یارییەكە سزای داوە و لە پێكهاتەی سەرەكی دووریخستووەتەوە.

لە خولەكی 67ی یارییەكەدا كۆندێ لە جێگای هێكتۆر فۆرت چووە نێو یاریگا و بەشداری یارییەكەی كرد.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button