ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

ئەڵمانیا بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

کای هاڤێرتز بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکانی ئەڵمانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ناکات و لە هەڵبژاردەکە دوور دەکەوێتەوە.

کای هاڤێرتز لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و بەمهۆیەوە لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر بۆسنە و هۆڵەندا بێبەش دەبێت، کە لە دوایین یاریی ئارسیناڵ بەرامبەر ساوسامتن بەشداریی کرد و گۆڵێکیشی کرد.

جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڕیاریداوە جۆناتان بۆرکات هێرشبەری ماینز بۆ شوێنی کای هاڤێرتز بانگهێشت بکات، بۆ ئەوەی لەو دوو یارییەی نەیشنزلیگ شوێنی هێرشبەرەکەی گەنەرز بگرێتەوە.

کای هاڤێرتز لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 10 یاریی ئارسیناڵ شەش گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button