ئیسپانیا

ئەو یاریزانەی بووە هۆکاری پێکانی تێرشتیگن و کارڤاخال

باری دەروونی یێریمی باش نییە!

Yariga App

یاریگا –

یێرێمی پینۆ، هێرشبەری ڤیاریال، ئەو یاریزانەی کە پەیوەندی بە پێکانی هەردوو یاریزان دانی کارڤاخال و تێرشتیگن هەیە، بە بارودۆخێکی دەروونی قورسدا تێدەپەڕێت.

شەوی رابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە هەفتەی نۆیەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیا، ریال مەدرید و ڤیاریال رووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکەش بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی فێدریکۆ ڤالڤێردی و ڤینیسیۆس جونیۆر لە بەرژەوەندی تیپی خاوەن یاریگا کۆتایی هات و سێ گۆڵی بەنرخیان بەدەستهێنا.

بەڵام ئەو رووداوە تاڵە کە لە خولەکەکانی کۆتایی ئەم یارییەدا روویدا، شیرینی ئەم سەرکەوتنە گرنگەی بەرامبەر بە رکابەرێکی بەهێز بۆ ریال زۆر کەمتر کرد. پێکانە سەختەکە و هاوارەکانی کارڤاخال لە نێو یاریگادا، کە دەریدەخست بارودۆخەکەی جیددییە، وایکرد هاندەران و یاریزانان نیگەران بن.

ئەم پێکانە لە ئەنجامی پێکدادانی قاچی کارڤاخال لەگەڵ یێریمی روویدا، رادیۆ کوپیش رایگەیاند کە ئەو یاریزانە خۆی بە هۆکاری ئەو پیکانە دەزانێت، هەر بۆیەش بڕیاریدا دوای یارییەکە بچێتە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید و چاوی بە بەرگریکاری ریال بکەوێت و دوای بینینی هەستی بە پەشیمانیەکی زۆر کرد و گریا.

هەر ئەم یاریزانەش لە گەڕی شەشەمی لالیگا لە یاریگای خۆیان کە میوانداری بارسیلۆنای پێشەنگیان کردبوو و یارییەکەس بە ئەنجامی 5-1 لە بەرژەوەندی بارساییەکان کۆتایی پێهات بووە هۆکاری پێکانی گۆڵپاریزەکەی بارسێلۆنا.

Ter Stegen’s injury. Hopefully he will recover fast!
byu/FiatLovely inBarca

هەروەها مارسێلینۆی راهێنەری ڤیاریالیش بەهۆی ئەم پێکانانە پاڵپشتی یاریزانەکەی خۆی کرد و گوتی:

زۆر بەداخەوەم بۆ دانی کارڤاخال و هەموومان دڵتەنگین. پینۆ خۆی ئازاری چەشتووە و ساڵی رابردوو خۆی تووشی پچڕانی بەستەرت ئەژنۆ ببوو و ماوەیەکی زۆر لە یاریگا دوور کەوتەوە. ئەوەی چێگەی داخە کە ئەو لە هەردوو پێکانەکانی ئەم دواییەی تێرشتێگن و کارڤاخالدا ئامادە بوو، ئەمە خراپترین بەختە، منیش بێبەختترین یاریزانی جیهانم لەم رووەوە هەیە. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هەردوو یاریزانەکە دەخوازم و بە پینۆم گوت کە تاوانبار نییە ئەمانە تەنیا رووداوێک بوون. باری دەروونی باش نییە و دەبێت کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button