عێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ نەورۆز یاریی داهاتووی لە یاریگا نوێیەکەی دەکات

بە ئەگەرێکی زۆر 20 رۆژی دیکە یاریگا نوێیەکەی نەورۆز ئامادە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بە ئەگەرێکی زۆر نەورۆز یاریی گەڕی چوارەمی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگا نوێیەکەی دەکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەورۆز یاریی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگا نوێیەکەی دەکات، یانەکە دەیەوێت لە ماوەی 20 رۆژ یاریگا نوێیەکەی ئامادە بکات بۆ ئەوەی میوانداریی یاریی نەجەفی لێ بکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز هەموو هەوڵێک دەدات یاریگا نوێیەکەی بۆ رۆژی 25ـی ئەم مانگە ئامادە بکات بۆ ئەوەی یاریی داهاتووی بەرامبەر نەجەف لە یاریگای خۆی بکات، کە سبەی نەورۆز لە بەغدا لە گەری سێیەم دەبێتە میوانی کارەبا و دواتریش خولەکە بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەوەستێت.

نەورۆز هەردوو یاریی ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر کەربەلا و زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی کرد کە لە هەردوو یارییەکە یەکسان بوو، سبەی یەکشەممە لە گەڕی سێیەمیش کاتژمێر 17:30 لە یاریگای زەوڕا دەبێتە میوانی کارەبا.

یاریگا نوێیەکەی نەورۆز شوێنی 15 هەزار هاندەر دەگرێت و یاریگایەکە لەسەر شێوازی یاریگای ئانفێڵدی یانەی لیڤەرپوول دروستکراوە.

رۆژی 25ـی ئەم مانگە، نەورۆز لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکەم یاریی خۆی لەم وەرزە لە یاریگای خۆی دەکات و میوانداریی نەجەف دەکات، کە چوارەم وەرزە نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق (خولی نایابی پێشوو) یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button