عێراقکوردستان

ئامار و زانیاری یارییەکانی نێوان هەولێر و زەوڕا لە مێژوودا

Yariga App

یاریگا –

لە مێژووی یارییەکانی نێوان هەولێر و زەوڕا تا ئێستا بە رێژەیەکی بەرچاو زەوڕا باڵادەستە و لە پێش هەولێرەوە دێت.

بە ناوبژیوانیەتی یوسف سەعید ئەمڕۆ شەممە ( 5ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە یاریی لووتکەدا کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە بەرامبەر زەوڕا یاریی دەکات.

لە مێژوودا هەولێر و زەوڕا 52 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر 12 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و زەوڕاش لە 32 یارییدا براوە بووە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 52 گۆڵی تۆمار کردووە و زەوڕاش 96 گۆڵی لە تۆڕی هەولێر کردووە.

گەورەترین سەرکەوتنی هەولێر بەرامبەر زەوڕا بە ئەنجامی 4 _ 0 بووە لە خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2018 _ 2019 لە 25 _ 2 _ 2019 لەو یارییەی کە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوە چوو، گەورەترین سەرکەوتنی زەوڕا بەرامبەر هەولێر بە ئەنجامی 5 _ 0 بوو لە خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 1994 _ 1995 لە 24 _ 4 _ 1994  لەو یارییەی لە یاریگای شەعب بەڕێوە چوو.

یەکەم یاریی نێوان هەولێر و زەوڕا لە 6 _ 3 _ 1975 بوو لە یاڕیگای فرانسۆ هەریری لە یارییەکانی خولی پلە دووەکانی عێراق کە هەولێر بە ئەنجامی 1 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێنا، دواهەمین یارییشیان لە 1 _ 5 _ 2024 بوو لە یاریگای زەوڕا لە قۆناخی دووەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە زەوڕا بە ئەنجامی 3 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێنابوو.

لە دوو گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر و زەوڕا لە هەر دوو یارییدا سەرکەوتنیان تۆمار کردووە و خاوەن شەش خاڵن، هەر یەکەیان سێ گۆڵیان تۆمار کردووە و یەک گۆڵیشیان لێکراوە و لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی خولەکە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button