ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ریال مەدرید V ڤیاڕیال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی لە یارییەكی دیكەی لالیگادا میوانداری ڤیاڕیال دەكەن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال بكات، لە میانی یارییەكانی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و لالیگا سەرەتایی وەرزی نوێیان بە بێ دۆڕان دەستپێكردبوو، تاوەكو لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا لە یارییەكانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیل بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا.

كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی 2024/25یان بە بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەستپێكرد، كاتێك توانیان لە ئاتاڵانتا ببەنەوە، لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەن.

ریال مەدرید لە لالیگادا بەگۆڵێك لەگەڵ مایۆركا، لاس پاڵماس و ئاتلێتیكۆ یەكسان بوو، لە یانەكانی ڤایادۆلید، ریال بێتیس ، ریال سۆسێداد ,  ئیسپانیۆل و ئالاڤێسی بردەوە.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەن.

لە بەرامبەردا ڤیاڕیال بە راهێنەرایەتیكردنی مارسێلینۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و لە كۆی هەشت یاری پێنج یارییان بردووەتەوە دوو یاری یەكسان بوون و یارییەكیش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ هەریەك لە یاریزانان تیبۆ كۆرتوا، دەیڤد ئالابا و براهیم دیاز رووبەرووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ڤیاڕیال گومان لە بەشداریكردنی گۆڵكاری  یەكەمی یانەكەیان ئایۆزی پێرێز بۆ یارییەكەی ئەمشەو دەكرێت.

هەروەها مارسێلینۆ بە بێ یاریزانان دێنیس سوارێز، جێرارد مۆرینۆ، ویڵی كامبوالا، ئالفۆنسۆ پێدرازا و خوان فۆیس رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

لونین

مێندی، رودیگەر، چوامینی، كارڤاخال

كاماڤینگا، بێڵینگهام، ڤاڵڤێردی

رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس، ئێمباپێ

كۆندێ
فێرمانیا، بەیڵی ، كۆستا، كاردۆنا
ئیلیاس، پارێخۆ، گێیی، باینا
پێپی، باری

بابەتی زیاتر

Back to top button