فه‌ره‌نساگرنگترین

دوای بڕیاری دادگا پۆڵ پۆگبا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای کەمکرانەوەی سزاکەی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی دادگای کاس بڕیاریدا سزای سڕکرانی پۆگبا لە چوار ساڵ بۆ 18 مانگ کەمبکاتەوە، بەو هۆیە ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەتوانێت لە مانگی یەکی ساڵی نوێ بگەڕێتەوە مەشقەکان و لە مانگی سێش دەتوانێت یاریی بکات.

لەکۆتاییدا کابوسەکەم کۆتایی هات. دەتوانم چاوەڕوانی ئەو رۆژە بکەم کە بەپەرۆشییەوە جارێکی دیکە شوێن خەونەکانم بکەوم.

هەمیشە گوتوومە هەرگیز بە ئەنقەست و بە زانینەوە ماددەیەکم نەخواردووە دژی ڕێساکانی وزەبەخشەکان بێت. دەمەوێت سوپاسی داگای کاس بکەم کە گوێی لە تانەکەم گرت.

قۆناخێکی زۆر سەختی ژیانم تێپەڕاند چونکە ئەوەی بە درێژایی ژیانم کارم بۆی کردبوو لێم زەوتکرابوو.

سوپاسی پاڵپشتی و خۆشەویستی هەمووان دەکەم، ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕوانی گەڕانەوەم بۆ لاکێشەی سەوزی بکەم.

چیرۆکی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە دوای یارییەکەی یوڤێنتوس و ئودینێزی کە خانمە پیرەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون و، بەڵام دواتر بە گرتنەبەری ئەنجامدانی پشکنین بۆ پۆگبا، ئەنجامەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر بە پۆزەتیڤ گەڕانەوە.

لە کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵ دادگای نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان لە ئیتاڵیا لە دژی پۆڵ پۆگبا بڕیاریدا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو یاریزانەکە سزای چوار ساڵ راگیرانی بەسەردا سەپێنرا.

بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە خۆی بەدەستەوە نەدا و بە بڕیارەکە رازی نەبوو، لە داگای کاس تانەی لە بڕیارەکەدا، هەر بۆیە ئەمڕۆ دادگا تانەکەی قبوڵکرد و سزای ئەستێرەکەی یوڤێی کەمکردەوە.

سزای سڕکرانی پۆل پۆگبا کەمکرایەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button