ئینگلتەراگرنگترین

ناوێکی دیکە بۆ سەر بژاردەکانی مان یونایتد بۆ شوێنگرتنەوەی تێن هاخ زیادبوو

Yariga App

یاریگا –

پرسی لەسەرکارلابردنی ئێریک تێن هاخ گەرمترین بابەتی نێو یانەیەکە و میدیای ئینگلیزیش بەبایەخەوە لە بابەتەکە دەڕوانن.

چەند رۆژێکە باس له ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەکرێ بۆ وەرگرتنی پۆستەکە گوایە سێر ئالێکس فێرگسنیش پێشنیازی ئەو راهێنەره ئیتاڵیەی کردووە.

فێرگسن پێشنیازی راهێنەرێکی کردووە بۆ شوێنەکەی تێن هاخ

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دونکان کاسڵز بڵاویکردووەتەوە، ئێستا مارکۆ سیلڤای پۆرتوگالی و راهێنەری فوڵهام وەک یەکێک لە بژاردەکانی مان یونایتد دەمێنێتەوه.

مارکۆ کە ئەزموونی 7 ساڵ کارکردنی هەیە لە تۆپی پێی ئینگلیزی، لەوەتەی ساڵی 2021 سەرپەرشتی یانە لەندەنیەکەی گرتووەتە ئەستۆ و ئەم وەرزەی بە باشی دەستپێکردووە. کە رەنگە هەر ئەمەش یەکێکبێ لە هۆکارەکانی گرنگیپێدانی بەرپرسانی مان یونایتد بەو راهێنەرە پۆرتوگالیە.

فوڵهام لە کۆی 6 یاریی خولی ئینگلیزی توانیویەتی 3 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی هەبێت. بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی شەشەمی پرێمەرلیگ دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button