ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی گواستنەوەی جۆن دوران بۆ چێڵسی شکستی هێنابوو؟

Yariga App

یاریگا –

جۆن دوران بە ئاستە ناوازەکەی رۆشناییەکان بۆ لای خۆی راکێشتووە و میدیا جیاوازەکان بایەخ بە چیرۆکەکانی دەدەن.

هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە زستانی 2023 لە یانەی چیکاگۆی پلە دووی ئەمریکیەوە بە بڕی نزیکەی 18 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ئەستۆن ڤیلا و ئەم وەرزەی زۆر بە بەهێزی دەستپێکردووە.

یاریزانە 20 ساڵانەکە نزیکیش بووە لە چێڵسی، بەڵام یاریزانێکی بلووز گرفتی بۆ پرۆسەی گواستنەوەکەی دروستکردبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هاوینی رابردوو پێش دەستپێکردنی یارییەکانی یۆرۆ چێڵسی نزیک نزیک بووە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ جۆن دوران و تەنانەت گفتوگۆکانیش گەشتبوونە ئاستی پێشکەوتوو کە تێیدا کۆنۆر کالاگێر له رێککەوتنەکەدا هەبووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئینگلیزیە رەتیکردووەتەوە بچێتە ڤیێلا، ئەوەش بووەتە هۆی کۆسپ له گفتوگۆکاندا و سەرەنجام گۆڵکارە لەگەڵ ئەستۆن ڤیلا ماوەوە.

دوران لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 8 یاریدا توانیویەتی 5 گۆڵ تۆماربکات کە دیارترینیان گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی شەوی رابردووبوو لە تۆڕی بایرن میونشن کە 3 خاڵیان لە زلهێزە ئەڵمانیەکە بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button