ئه‌ڵمانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەڵمانیا بۆ یارییەکانی نەیشنزلیگ

ناگلیسمان گۆڕانکاری کردووە

Yariga App

یاریگا –

ناگلیسمان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەڵمانیای بۆ دوو یاریی داهاتووی نەیشنزلیگ راگەیاند و بانگهێشتی دەنیز ئونداڤ یاریزانی کوردی یانەی شتوتگارتی کردووەتەوە.

بەهۆی واز هێنانی مانوێل نۆیەر و پێکانی مارک ئاندرێ تێر شتیگن، جولیان ناگلیسمان بانگهێشتی یانیس بلاسفیچی گۆڵپارێزی یانەی سالزبورگی نەمسایی کردووە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەڵمانیا بۆ دوو یاریی نەیشنزلیگ

گۆڵپارێز: ئۆلیڤەر باومان، یانیس بلاسفیچ، ئالێکساندەر نوبل.

بەرگری: ڤالدیمار ئانتۆن، بێنجامین هێنریکس، جۆشوا کیمیچ، رۆبن کۆچ، ماکسیمیلیان میتێلستادت، داڤید راوم، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، نیکۆ شلۆتێربێک، جۆناتان تاهـ.

ناوەڕاست: رۆبێرت ئاندریچ، کریس فوریچ، پاسکال گرۆس، جەمال موسیالا، ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ، فلۆریان ڤریتز، ئانجیلۆ ستیڵەر.

هێرشبەر: سێرجی گنابری، کای هاڤێرتز، تیم کلیندێنست، دێنیز ئونداڤ.

مانشافت لە 11ـی ئۆکتۆبەر لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی نەیشنزلیگ لە یاریگای بیلینۆ پۆلیێ دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا.

لە 14ـی هەمان مانگ و لە یارییەکانی گەڕی چوارەم لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەکات.

ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەم – خولی ئەی

وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button