ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا پلان بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی واژۆ بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پلانی داناوە لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پێشووی یانەکە واژۆ بکات.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی بەسەردەچێت، لاپۆرتا دەیەوێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و بە گرێبەستێکی ئازاد یاریزانەکە بۆ یانەکەی بگەڕێنێتەوە.

هاوکات ماڵپەڕی fichajes بڵاویکردووەتەوە، نێیمار بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعوودی نوێنەکاتەوە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی سعوودیە جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام ئەگەر کاتالۆنییەکان پێشوازی لە گەڕانەوەی نەکەن ئەوا نێی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی و پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەکات.

نێیمار لە هاوینی 2023 بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە هیلال کرد. بەڵام تەنیا 5 یاریی بۆ یانەکە کردووە و بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن لە یاریکردن دابڕاوە.

نێیمار یانەی داهاتووی دەستنیشان دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button