چامپیۆنزلیگگرنگترین

سەڵاح بووە پاشای ئەفریقییەکان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو بۆ یانەی لیڤەرپوول بە گشتی و موحەمەد سەڵاح بەتایبەتی شەوێکی لەبیرنەکراوبوو کە دووەم سەرکەوتنیان لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ نووسیەوە.

لیڤەر لە دوو یاریدا توانیویەتی دوو یانەی ئیتاڵی یەک لەدوای یەک تێکبشکێنێ کە ئەوانیش ئەیسی میلان و بۆڵۆنیا بوون.

رێدز لە یاریگای خۆیان میوانداریی بۆڵۆنیان کرد و 2-0 شکستیان بە میوانەکەیان هێنا کە گۆڵێکیان لە خولەکی 75 لەلایەن ئەستێره میسڕیەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تۆمارکرا.

ئەوە گۆڵێکی هەروا ئاسایی نەبوو بۆ محەمەد، بەڵکوو هاوکات رێکۆردێکی ئێجگار نایابیشی لەگەڵدابوو کە توانی دیدیە درۆگبا تێپەڕێنێت و خۆی بکات بە خاوەنی 45 گۆڵ و ببێتە گۆڵکاری نێو سەرجەم یاریزانە ئەفریقیەکان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا.

دوای سەڵاح و درۆگبا، ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی بە 30 گۆڵ لە پلەی سێیەم دێت.

هەر لەو یاریەدا گۆڵکارەی لیڤەر توانی ببێتە باشترین یاریزان و خەڵاتەکەشی پێدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button