ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

مان سیتی و پێپ گواردیۆلا دوو ریکۆردی مانچێستەر یونایتدیان شکاند

سیتیزنز ناوازەیە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ژمارەیەکی پێوانەیی مانچێستەر یونایتدی لە چامپیۆنزلیگ شکاند، دوای بردنەوەی 4-0 لە سلۆڤان براتیسلاڤا.

هەریەکە لە ئیلکای گوندۆگان، فیڵ فۆدن، ئێرلینگ هالاند و جەیمس مەکئاتی گۆڵەکانی مان سیتییان کرد و ژمارەی خاڵەکان بۆ چوار لە چامپیۆنزلیگ بەرزکردەوە.

25 یارییە مان سیتی لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپی نەدڕاوە، دوا دۆڕانی سیتیزنز لە وەرزی 2021-22 بوو. پێشتر ریکۆردەکە بە ناوی مانچێستەر یونایتد کرابوو و ریکۆردەکە لە ساڵانی 2007 تاوەکو 2009 تۆمارکرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، پێپ گواردیۆلا ژمارەیەکی پێوانەیی سێر ئەلێکس فێرگسن، راهێنەری ئەفسانەیی مانچێستەر یونایتدی شکاند. پێپ 13 یارییە بە جیاوازی چوار گۆڵ یان زیاتر لە چامپیۆنزلیگ سەردەکەوێت، پێشتر ریکۆردەکە بە 12 یاریی بە ناوی فێرگسنەوە بوو.

هەرچەندە لە قۆناخی چارەکی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، مان سیتی بە لێدانی یەکلاییکەرەوە بە ریال مەدرید دۆڕا، بەڵام بەگوێرەی فۆڕمات و یاساکانی ئەوروپا بێت، دۆڕان بە لێدانی یەکلاییکەرەوە هەژمار ناکرێت.

یاریی داهاتووی مان سیتی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button