ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ سزای بەکۆمەڵی هاندەرانی دەدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە هەوڵدایە بۆ سزادانی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی دوای رووداوەکانی دێربی مەدرید.

یەکشمەی رابردوو یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ بێ رووداو نەبوو، بەتایبەت دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید لە خولەکی 64 گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد. هەر دوای گۆڵەکە تیبۆ کۆرتوا هانای بردەبەر ناوبژیوان بەهۆی هەڵسکەوتی هاندەرانی ئاتڵێتی بە شت فڕێدان لە دژی ئەو گۆڵپارێزە، لەوانە چەرخ و تەنی دیکە. هەربۆیە یاریەکە نزیکەی 20 خولەک وەستێنرا و یاریزانانی هەردوو یانە گەڕانەوە ژووری جلگۆڕین.

سەرەڕای هەوڵی زۆری دێگۆ سیمیۆنی و چەد یاریزانێکی، بەڵام هاندەرە دەرمارگیرەکان هێور نەدەبوونەوە.

بەگوێرەی رادیۆ Copeی ئیسپانی، ئێستا رۆخی بلانکۆ کار لەسەر سڕکردنی 60 لە هاندەرەکانی دەکات بە ئامادەبوونیان لە یارییەکاندا و لێسەندنەوەی ئەندامێتی ئەگەر هاتوو هەڵسوکەوتی دیکەیان لێوەشایەوە.

ئەگەرچی کۆرتواش بێبەش نەبوو لە رەخنەکان بەوەی بە جۆری ئاهەنگگێڕانەکەی هاندەرانی پەستکردووە، بەڵام یانەکە یاسای خۆی هەیە و هەر هاندەرێک توندوتیژی ئەنجام بدات لەنێو یاریگادا، بێ سزا نابێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button