ئیسپانیاگرنگترین

مەدرید ئامادەیە بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید بیری لە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی ریزەکانی کردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێ.

ماڵپەڕی وەرزشی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوه کە مەدرید کراوەیە بەڕووی ئەو دەستپێشخەریانەی هاوینی داهاتوو پێشکەشی ئۆریێلین چوامینی.

ئەو سەرچاوەیە زیاتری ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات زۆرترین یانەیەک خواستی لە ئەستێره فەڕەنسیەکە هەبێ، لیڤەرپوولی ئینگلیزیە.

فیچاخێس زانیویشیەتی کە ڕێدز هاوینی داهاتوو بە بڕی 66 ملیۆن پاوەند لە یاریزانە ناوەڕاستە بەرگریکارەکە دەچنەپێشەوە.

چوامینی کە هاوینی 2022 لە مۆناکۆی وڵاتەکەیەوە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە گواسترایەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هەرزوو بوو بە یەکێک لە رەگەزە سەرەکیەکانی کارلۆ ئانچیلۆتی، بەڵام راپۆرتەکانی دوای ئەم دەنگۆیەی فرۆشتنی باس لەوە دەکەن پاش رۆشتنی تۆنی کرۆس هیوایەک هەبووە چوامینی بتوانێ رۆڵەکەی تۆنی بگێڕێ، کەچی ئەوەی تێدا بەدیناکرێت و مێرەنگی دەیانەوێ بە فرۆشتنی بتوانن باشترین بژاردە بۆ شوێنەکەی کرۆس بهێننە ریزەکانیان. بەهێزترین بژاردەش رۆدری ئیسپانیە لە مان سیتی، بەڵام پێکانە درێژخایەنەکەی ئەو یاریزانەش رەنگە وا لە شاهانەکان بکات دوو جار بیر له بابەتەکە بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button