ئیسپانیاگرنگترین

حكومه‌تی ئیسپانیا له‌باره‌ی كێشه‌كانی یاریی دێربی هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

پیلار ئەلیگریا، وەزیری وەرزشی ئیسپانیا رایگەیاند، سزای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ین ده‌ستیان له‌ ئاژاوه‌گێری یاریی دێربی هه‌بووه‌.

له‌ خولی ئیسپانیا و له‌ دێربی مه‌درید له‌ نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ كرا، توند و تیژی لێكه‌وته‌وه‌، ناوبژیوان ماتیو بوسکێتس فێرێر بۆ چەند خولەکێک یارییەکەی راگرت، دێربی مه‌درید بە دووەم گرنگترین یاریی خولی ئیسپانیا دادەنرێت، دوای یاریی کلاسیکۆ.

ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆرتوای تۆمەتبار کرد، کە بەرپرسە لە سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕییەکانی نێو یاریگا، ئه‌مه‌ش کاتێک لە خولەکی 68 ئیدر میلیتاوی بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ ریال مەدرید كرد، هاندەرانی ئاتلێتیکۆی وروژاند.

وه‌زیری وه‌رزشی ئیسپانیا راگه‌یاند، ئه‌و رووداوه‌ی کە یەکشەممەی رابردوو لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ روویدا دڵته‌نگی كردین، رووداوگەلێکن کە پێچەوانەی بەهاکانی وەرزشن، ده‌بێت به‌ توندترین شێوه‌ سزا بدرێن.

گوتیشی، لێكلۆلینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، لە كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه‌، له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگا چەقۆ كه‌لوپه‌له‌ تیژەکان و جانتایەکی زبڵ و کەلوپەلی دیکە فڕێدرایە پێش گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید.

ئه‌مرۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەلیگریا رایگەیاند، حکومەتی ئیسپانیا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ ئاژاوه‌یان ناوته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش باشترین رێگایە بۆ رێگیركردن له‌و كارانه‌.

پێشتر پۆلیسی ئیسپانیا راگه‌یاندوو، چه‌ند كه‌سێك له‌ كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌تووتوونه‌ و تۆمه‌تبارن به‌ تێكدان و ئاژاوه‌گێری له‌ یارییه‌كه‌، بەشی ئاسایشی یانەکە لەگەڵ پۆلیس کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی بەشدارن سزای توند ده‌درێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button