فه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریکێ بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر عوسمان دێمبێڵێ دەدات

Yariga App

یاریگا –

ناکۆکی لەنێوان عوسمان دێمبێڵێ و لویس ئێنریکێ راهێنەری پاریس سانجێرمان دروست دەبێت.

سبەی سێشەممە لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، پاریس سانجێرمان لە یاریگای ئیماڕات و لە شاری لەندەن دەبێتە میوانی ئارسیناڵ.

ماڵپەڕی RMCSportsـی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، بە بڕیارێکی هونەری لویس ئێنریکێ، عوسمان دێمبێڵی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ دووردەخرێتەوە و لەگەڵ یانەکە گەشتی لەندەن ناکات.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوای یاریی رابردووی پاریس بەرامبەر ڕێن لە گەڕی شەشەمی خولی فەڕەنسی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان عوسمان و راهێنەرە ئیسپانییەکە دروستبووە و نێوانیان تێکچووە.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە سانجێرمان کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 49 یاریی بۆ یانە فەڕەنسییەکە کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button