ئیتاڵیا

ئەڵتراسەکانی میلان و ئینتەر لەگەڵ مافیاکانی ئیتاڵیا تێوەگلان

Yariga App

چەندین هاندەری ئەڵتراسی  ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران بەهۆی تێوەگلانیان لە کاری مافیایی.

رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند 19 کەس دەستگیرکراون کە زۆرینەیان ئەندامی هاندەرانی ئەڵتراسی دوو یانەکەی شاری میلانۆن.  لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەستی پێکرد کاتێک یەکێک لە سەرکردەکانی  کوڤا نۆرد (گەورەترین گروپی ئەڵتراسی ئینتەر) سەرکردەیەکی دیکەی گروپەکەی کوشت بە چەقۆ.

دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بەشێک لە ئەندامانی ئەڵتراسەکان پەیوەستن بە خێزانە مافیاییەکانی کالابریا. لە رێگەی ئەو ئەندامانەوە مافیاکان چەندین تاوانیان لە سان سیرۆ ئەنجامداوە وەکو دەستبەرداگرتنی بلیتی یارییەکان، فرۆشتنی نایاسایی خواردنەوە، پارە سەندن و پارەدان بۆ بێدەنگکردن.

لەنێو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سەرکردەکانی گروپی کوڤا نۆردی ئینتەر و کوڤا سودی ئەیسی میلانی تێدایە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button