ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

فیفا ناوی یاریگای یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکانی 2025 ئاشکرا دەکات

پاڵەوانیەتییەکە یەک مانگ بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی 2025 لە یاریگای نیوجێرزی بەڕێوەدەچێت.

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ ناوی 12 یاریگای بۆ مۆندیالی یانەکانی ساڵی داهاتووی ئاشکرا کرد، کە بڕیارە لە 15ی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 13ی یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەڕێوەبچێت.

پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری 32 یانە دەکرێت، ئەمەش گۆرانکارییەکی گەورەیە لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکانی فیفا.

یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان لە یاریگای نیوجێرزی بەڕێوەدەچێت. یاریگاکە توانای لەخۆگرتنەوەی 82 هەزار هاندەری هەیە و لە ساڵی 2010 کراوەتەوە. پێشتر یاریی کۆتایی کۆپا ئەمێریکای ساڵی 2016 تێدا بەڕێوەچووە و بڕیارە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە هەمان یاریگا بکرێت.

یارییەکانی دیکەی مۆندیالی یانەکان لە یاریگای شارەکانی خوارەوە، بەڕێوەدچێت؛

  • ئاتڵانتا
  • چارلۆت
  • سینسیناتی
  • لۆس ئانجلێس
  • مەیامی
  • ناشڤیڵ
  • فیلادێلفیا
  • سیاتڵ
  • واشنتن
  • دوو یاریگاش لە ئۆرلاندۆ

مۆندیالی یانەکانی 2025 لە هەشت کۆمەڵەی چوار تیمی پێکدێت، خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەم دەچنە قۆناخی 16.

بابەتی زیاتر

Back to top button