ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری مانچێستەر یونایتد V تۆتنهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یەكشەممە لە یارییەكی دیكەی لوتكەی پرێمەرلیگ تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگدا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر یونایتد لە یەكەم یاری یۆرۆپالیگدا نەیتوانی بەرامبەر تفینتی بردنەوە بەدەستبهێنێت و یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات.

لە بەرامبەردا تۆتنهام بە بردنەوەیەكی گەورە دەستی بە وەرزی نوێی یۆرۆپالیگ كرد و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە قاراباخی بردەوە.

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی پێنج یاری تەنیا دوو یارییان بەرامبەر یانەكانی فولهام و ساوسامتن بردووەتەوە و بەرامبەر برایتن و لیڤەرپوول دۆڕاوە و لەگەڵ كریستاڵ پاڵاسیش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگی گرتووە.

تۆتنهام لە پێنج یاری رابردوویان لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە دوو یاری بەرامبەر یانەكانی ئێڤەرتن و برێنتفۆرد براوە بوون و بەرامبەر نیوكاسڵ و ئارسیناڵ دۆڕاوە و لەگەڵ لێستەر یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكەی بەرامبەر تۆتنهام لە تواناكانی چوار بەرگریكاری بێ بەش دەبێت.

شەیتانە سوورەكان بە بێ هەریەك لە تایرل مالاسیا، ڤیكتۆر لیندیلۆف، لێنی یۆرۆ و لوك شۆو رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا تواناكانی هەریەك لە مەیسن ماونت و راسموس هۆیلوندی بۆ گەڕاوەتەوە.

لە یاری پێشووی تۆتنهام لە یۆرۆپالیگ هوینگ مین سۆن بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتاوە بەشداری یارییەكەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بكات.

سپێرز بە بێ ریچارلیسن و ئۆدۆبێرت دەچێتە یاریگا و رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

مەزراوی، دی لیخت، مارتینێز، دالۆت

ماینۆ،ئێریكسن

گارناچۆ، فێرناندێس، راشفۆرد

زێركزی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یودۆگی

بێسوما، بێنتانكور ، مادیسن

جۆنسن، سۆلانكێ، سۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button