ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا هەواڵێکی خۆشی بە ئارسیناڵییەکان پێیە

ئەستێرەیەکی ئیسپانی نزیکە ئامادەبێت

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ باس لە نزیکبوونی گەڕانەوەی میکێل مێرینۆ بۆ پێکهاتەکەی دەکات.

تاوەکو ئێستا یاریزانی 28 ساڵان هیچ یارییەکی بۆ ئارسیناڵ نەکردووە، دوای ئەوەی لە یەکەم یەکەی مەشقیدا لەگەڵ گەنەرز، تووشی پێکان بوو.

ئارتێتا روونیکردووەتەوە، لەوانەیە لە ماوەی 10 رۆژدا، مێرینۆ بە تەواوی مەشقەکانی دەستپێبکاتەوە

مەشقی جیاواز لە یاریزانانی دەستپێکردووە، زۆر خۆی ماندوو دەکات و باش دیارە. پێویستە ئێسکەکەی بە تەواوی چاکببێتەوە و خۆمان لە بەرکەوتن دووربگرین. دەمانەوێت بە باشی ئامادەی بکەین، پزیشکان و شارەزایانی جەستەیی لە نزیکەوە کاری لەگەڵدا دەکەن.

ئارتێتا لە ئامادەبوونی دەیڤد رایا دڵنیانییە، بەتایبەت دوای بەشداری نەکردنی لە یاریی پێشووی گەنەرز لە جامی کاراباو بەرامبەر بۆڵتن

پێویستە 24 کاتژمێری دیکەش بوەستین، بزانین دۆخی تەندروستی باشتر دەبێت یاخود نا.

ئەمڕۆ شەممە، ئارسیناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری لێستەر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button